پڕۆژەی واقعی زیادکراوی (ئەی ئاڕ) "شوێنە چیرۆک گێڕەوەکان: کاتێک چیرۆکگێڕانەوە و دیزاین یەکدەگرن"


ئەم پڕۆژە واقعە زیادکراوە فەزای فیزیکی هۆتێل فەرەح (کە کۆنترین هۆتێلە لە شاری سلێمانی و ئێستا بووەتە مۆزەخانە) دەوڵەمەند دەکات بە زیادکردنی گێڕانەوە لە زاری پەیکەر و پارچە نمایشکراوەکانیەوە. لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە چیرۆکی سەرنجڕاکێش لە کەسایەتییە مێژووییەکان و کارەکتەرە خەیاڵییەکان، ئەم گەشتە واقعە زیادکراوە لە ڕێگەی مۆبایلی بەکارهێنەرانەوە چیرۆک و گرنگی بیناکە و کەسانی پەیوەندیدار و میراتە کەلەپوورییە نمایشکراوەکانی ئێستای مۆزەخانەکە دەخاتە ڕوو. ئەم گەشتە زەمەنی (کات) و مەکانیە (شوێن) پەیوەندی بەکارهێنەران لەگەڵ فەزاکانی مۆزەخانەکەدا توندتر دەکاتەوە، و سەرنجی بەکارهێنەران ڕادەکێشێ بۆ پێکهاتە و ناوەڕۆک و چیرۆکە جۆراوجۆرەکانی هۆتێلە مێژووییەکە. ئامانجی پڕۆژەکە دەوڵەمەندکردنی ئەزموون و تێڕوانینی سەردانکەرانی شوێنە کەلەپوورییەکانە. 


Design and Content team

Bzav Shorsh Sabir

Derya Tahir Ezzadin

Kashan Othman Mohammed

Nali Bakhtyar Hama Ali

Software Development

Karo Kameran Rasool

© All Copyrights 2024 by Cultural Heritage Organization

ckbKurdish
Scroll to Top