ئەم پڕۆژە واقعە زیادکراوە کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی یەکەم کارگەی شاری سلێمانی پیشان دەدات ( کە کارگەی پێشووی جگەرەکە یە و ئێستا بە کارگەی کولتووری ناسراوە). بە پێکەوەبەستنی چیرۆکگێڕانەوەی مەکانی (شوێن) لەگەڵ گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان، ئەم گەشتە تەکنەلۆجییە سەرنجی بەکارهێنەران ڕادەکێشێ بۆ گۆڕانکارییە کاریگەرەکانی کارگەکە لەسەر شار و خەڵکەکانی. لەهەمان کاتدا ئەم پڕۆژەیە پەردە لەسەر چیرۆکە نەبیستراوەکان یان کەم بیستراوەکان لادەدات و هانی بیرکردنەوە دەدات لەسەر ئەوەی کە چۆن هەڵکشان و داکشانی پیشەسازیەک دەتوانێت ناوەندێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی زیندوو دروست بکات یان بگۆڕێت بۆ کۆمەڵگەیەکی خامۆشی جێهێڵراو، و چۆن دەتوانرێت ئەم جۆرە فەزا پشتگوێخراوانە بگۆڕدرێن بۆ ناوەندێکی داهێنەر.
Software Development
© All Copyrights 2024 by Cultural Heritage Organization