ئێمە کێین؟
ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری (CHO) ڕێکخراوێکی ناحکومی و قازانج نەویستە کە توێژینەوە و گەشەپێدانی (R&D) فرە-پسپۆڕی، بڵاوکراوە، پەروەردە، بنیاتنانی توانا و بەشداری کۆمەڵگا لە بواری میراتی دیجیتاڵ ئەنجام دەدات. CHO تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی پێشکەوتوو وەک واقیعی زیادکراو (AR) و واقیعی خەیاڵی (VR) بەکاردەهێنێت بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی سۆزداری و ڕاکێشەر لەگەڵ شوێنە مێژووییەکان، ڕووداوەکان، کەسەکان و چیرۆکەکان و دروستکردنی فەزای گێڕانەوەیی و هاوسۆزی (خەیاڵی یان تێکەڵ).
CHO هاوبەشی تۆڕی نەهرەینە، پڕۆژەیەکی هاوکاری لە نێوان کۆلێژی زانکۆی لەندەن (UCL)، مۆزەخانەی بەریتانی، CHO و دامەزراوەی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی (KISSR). CHO پڕۆژە و چالاکی هاوبەشی توێژینەوەیی و نا-توێژینەوەیی ئەنجام داوە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی لەگەڵ ژمارەیەکی زیادبووی هاوبەش و هاوکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەناوبانگ. ئۆفیسی سەرەکی CHO لە شاری سلێمانی، پایتەختی کەلتووری هەرێمی کوردستان و شاری داهێنەری ئەدەبی یونێسکۆ هەڵکەوتووە.
© All Copyrights 2024 by Cultural Heritage Organization